ئیلهام ئەحمەد: پۆستی وەزیری بەرگری سوریا بۆ مەزڵوم عەبدی پێشنیار کراوە


بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر، ئیلهام ئەحمەد ئاشکرای دەکات کە پۆستی عەبدی پۆستی وەزیری بەرگری سوریا بۆ مەزڵوم عەبدی پێشنیار کراوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری " المجلە " ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر هەندێک زانیاری نە بیتسراو ئاشکرا دەکات.

ئیلهام ئەحمەد ئاماژە بە دوو ناکۆکی سەرەکی دەکات لەگەڵ حکومەتی ئەحمەد ئەلشەرع کە ئەویش لە قۆناغی راگەوزەردا دامەزارانی  سیستەمی نا ناوەندیە،  ئەویش لە رێگای دابینکردنی گەرەنتی راستەقینە بۆ هەموو سورییەکان بە جیاوازی پێكهاتەكانیانەوە.

ئەم بەرپرسەی رۆژئاواوردەکاری زیاتر دەخاتەڕوو کە خۆی لە دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لەنێوان حکومەتی ناوەند و پارێزگارەکان دەبینێتەوە، كە یەكێكیان بوونی دوو ژوورە لە پەرلەمان، یەکێکیان نوێنەرایەتی گەل و ئەوی دیکەیان نوێنەرایەتی پارێزگارەکان دەكات. وێڕای زامنکردنی مافی خوێندن بە زمانی دایک و نوێنەرایەتی سیاسی بۆ ژنان لە ناوەندەكانی بڕیاردان. 

هەروەها دەشڵێت" پەیوەندییەکانی داهاتووی هێزەکانی سوریای دیموکرات و سوپای سوریا. لەناو ئەو پێشنیازانەدا کە خراوەتەڕوو، مەزڵوم عەبدی یان یەکێک لە سەرکردەکانی هێزەكانی سوریای دیموكرات پۆستی سەرۆکی ئەرکانی سوپای سوریا یان وەزیری بەرگری وەربگرێت. ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێکی وردە وردە بۆ تێکەڵکردنی هێزەکان بۆ ناو سوپای سوریا". 




PM:12:54:28/09/2025