وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند" ٨٠٠ مێگاوات کارەبا کەمی کردووە و ئەوەش هۆکارێکە بۆ بڕانی کارەبای هاوڵاتیان".
یەکشەممە ٢٨ی ئەیلول وەزارەتی کارەبا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" پڕۆسەی چاكسازیی بۆ ژێرخانی کارەبا لەلایەن تیمەکانی وەزارەتی کارەبا و كۆمپانیای داناغاز بەردەوامە، بۆیە بەرهەمهێنانی غاز بە بڕی ١٥٠ ملیۆن پێ سێجا كەمی كردووە، بەمەش بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی ٨٠٠ مێگاوات دابەزیوە و هەندێ جار كارەبا بۆ ماوەیەكی كەم دەبڕێت".
بە گوێرەی وەزارەتەکە هەردوو وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا، و هەوڵ دەدرێت ئەم پڕۆسەیە كەمترین كاریگەری لەسەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی هەبێت