حکومەتی هەرێم بڕیارێکی لێخۆشبوونی پێشینەی هاوسەرگیری دەرکرد

حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی ١٠٠٪ پێشینەی هاوسەرگیری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

یەکشەممە، ٢٨ی ئەیلوول، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" بڕیارەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە نەگەڕاندنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەم توێژە گرنگەی کۆمەڵگە لێی سوودمەند دەبن".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە ساڵی ٢٠١٣، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دابوو بڕی ٥ ملیۆن دینار وەک پێشینەی هاوسەرگیری بۆ خاوەنپێداویستییانی تایبەت خەرج بکات و وەک هەنگاوێکی دیکە بۆ هاوکاریی دارایی ئەم توێژە، ئەمساڵ بڕیاردرا لە گەڕاندنەوەی ئەم پێشینەیە خۆش بێت.




PM:04:02:28/09/2025