یەکشەممە ٢٨ی ئەیلول، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئاشکرایدەکات، لەم هەفتەیەدا لەگەڵ عێراق لەسەر داهاتی نا نەوتی دەگەنە رێککەوتن.
فارس عیسا ڕایگەیاند” دوای رێككەوتنی نەوتی خەریکە لەسەر بابەتی داھاتی نانەوتیش بگەینە رێککەوتن، چاوەڕێ دەکرێت ئەویش ئەم ھەفتەیە تەواو بێت، دواتر ھیچ کێشە نامێنێت.”
وتیشی'' ئێمەش وەکو نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەموو ڕێکارەکانمان تەواو کردوون و چاوەڕێ دەکرێت ئەم ھەفتەیە مووچە ڕەوانە بکرێت، بۆیە ئەوەی پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامی داوە و ١٢٠ ملیاریشی ڕەوانە کردووە.''
نوێنەرەکەی هەرێم هۆشداریداوە لەوەی، ئەگەر پرسەکان بەسیاسی نەکرێن، لەمەودوا لەگەڵ بەغداد موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان ھەموو مانگێک موچەی خۆیان لە کاتی خۆیدا وەردەگرن.
لە کۆتایدا فارس عیسا باسی لەوەشکردوە، تا یاسای نەوت و غاز لە پەرلەمان پەسەند دەکرێت، گرفت هەر دەمێنێت، بەڵام ئەو رێککەوتنەی جێبەجێ کرا، سەقامگیری لە عێراق دروست دەکات.
خەخیشیکردەوە لەوەی، ئەگەر عێراق ھەر گرفتێک دروست بکات، سەقامگیریی سیاسی دەکەوێتە گرفتەوە.