ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی بە سەرپەرشتی بارزانی دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و پرسی پێکهێنانی حکومەت کۆبێتەوە.
میدیای پارتی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی لە پیرمام کۆدەبێتەوە و تێیدا دۆخی سیاسی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە و پرسی ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق و گفتوگۆکانی ھەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکرێن.
ئەوەشخراەوەتەڕوو کە لە کۆبونەوەکەدا دوایەمین ھەنگاوەکانی پێکھێنانی کابینەی دەییەم و قسەو باسی لەسەر دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت بریاری کۆتایی لە ئەنجامی گفتوگۆگانی نێوان شاندنی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی بدرێت.
میدیای پارتی ئاشکراشی کردوە، چاوەڕوان دەکرێت دوای ئەو کۆبوونەوەیە ھەنگاوە یاسایی و سیاسیەکان بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان و پێکھێنانی حکوومەت دەست پێ بکات.