پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە وخۆڵبارین دەستپێدەکات

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات و دەڵێت" تۆز و خۆڵ دەستپیدەکات".

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە.

ئاشکراشی کردوە سبەی سێ شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەکاتەکانی نیوەڕۆ ئەگەری چالاک بوونی خێرایی با هەیە لەگەڵ کەمێک بەرزبوونەوەی تۆز وخۆل.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشدەکات پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (١ – ٢ ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

هەولێر : ٣٣ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣١ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣٠ پلەی سیلیزی

زاخۆ :٣٢ پلەی سیلیزی

ئامێدی : ٢٩ پلەی سیلیزی

ئاکرێ : ٣٣ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٥ پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : ٣٢ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٩ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٢ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٦ پلەی سیلیزی




AM:10:52:29/09/2025