ئەمڕۆ ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٥، وادەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمموز لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئاشکرا کرد.
سەرچاوەکە ئاگادار بە سپی راگەیاند: پێدەچێت وەزارەتی دارایی فیدراڵی بڕی ٩٧٣ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات و ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە هەژماری بانکی ناوەندی – لقی هەولێر دایبنێت.
وتیشی: ئەم بڕە پارەیە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی تەمموز تەرخانکراوە، پاشان حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی سێ ڕۆژدا خشتەی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیەنێت."
هاوکات ماڵپەڕی "بەغداد ئەمیرۆ" لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئەو بڕە پارەیە سبەینێ رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات.