لە بەشێک میدیاکانی نزیک رۆژئاوای کوردستانەوە پارتی
تۆمەتبار دەکرا بە دروستکردنی دیوارێک لە نێوان رۆژئاوای کوردستان و باشوری
کوردستان، بەرپرسێکی کوردی پاسەوانی سنور روونکردنەوە دەدات.
عەمید حەیدەر کەرخی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرماندەیی
پاسەوانی سنووری عێراق رایگەیاندووە، دانانی دیوارە کۆنکرێتییەکان لە سنوورەکانی
رۆژئاوای کوردستان و سووریا "لەلایەن فەرماندەیی پاسەوانی سنوورەوە سەرپەرشتی
دەکرێ."
ئەوەش دوای ئەوەی میدیای نزیک لەڕۆژئاوا پارتی دیموکراتیان
بە دروستکردنی دیوارەکە تاوانبار کرد.
بەرپرسەکە پاسەوانی سنور دەڵێت: پلانەکە بەو جۆرەیە کە لە
سنووری رەبیعەوە بۆ پێشابوور و سەرجەم سێگۆشەی سنووری نێوان عێراق – تورکیا –
سووریا بە دیواری کۆنکرێتی تووند و تۆڵ بکرێ.