دووشەممە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٥، زانکۆی سلێمانی ئاشكرایدەکات ڕۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاری کردوە لە سبەینێ ٣٠ی مانگەوەیە.
ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، ڕۆژی ٢٤ی ئەیلول كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداوە و لەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆژی ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٥ وەك یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن دەستنیشان كرا.
ئەمساڵ لەسەرجەم بەشەکانی زانکۆی سلێمانی جگە لە قۆناغی یەک، ٢٠ هەزار و ٩٦٩ قوتابی دەخوێنن. ساڵانە زانکۆکە ٤ هەزار بۆ ٥ هەزار خوێندکاری نوێ وەردەگرێت بەڵام چاوەڕێ دەکرێت ژمارەی قوتابیانی قۆناغی یەک زیاد بکات ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ کۆلیژی ئاسایشی نیشتمانی بە سێ بەشەوە زیاد بووە.
لەلایەکی دیکەشەوە، یۆهان عوسمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی زانکۆی سلێمانی، ڕایگەیاند'' کێشەی بەشە ناوخۆییەکانمان چارەسەر کردووە و ئەمساڵ کێشەیەکی ئەوتۆمان نەماوە، ئامادەکارییەکان بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو باشتر ئەنجامدراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە پڕۆسەی خوێندن لە كەرتی پەروەردە لە ٢١ی ئەیلول دەستی پێكرد.