نرخی نەوت دادەبەزێت

نرخی نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزمبووەنەوەی تۆمارکردوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ئەیلول، بەراورد بە رۆژی ڕابردو وهەمان کات،  نرخی نەوت  دابەزینی تۆمارکردوە  و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە ٦٧ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش نرخەکەی نزمبوەتەوە  و  بە ٦٣ دۆلار و شەش سەنت  لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت. 

ئەم دابەزینی نرخی نەوتە لە کاتێکدایە کە لە ٢٧ی مانگەوە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان دەستپێکردەوەتەوە.



AM:08:54:30/09/2025