وەزیری دادی عێراق سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ زانیاری نوێ ئاشکرادەکات و دەڵێت'' یەکێتی ئامادە نییە ئەزمونەکانی ڕابردوو دووبارە بکاتەوە.''
خالید شوانی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی " العهد" رایگەیاند'' یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەیەوێت هاوبەشێکی راستەقینە بێت لە حكومەتی هەرێم و نایەوێت ئەزمونەکانی رابردوو دووبارە بکاتەوە.''
ئەو وەزیرە وتیشی'' ئەگەر وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و راوێژکاری ئاسایشی هەرێممان نەدەنێ، ئەوا شەراکەت چۆن دەبێت؟ هەروها، یەکێتی سەپاندنی هێڵی سور بۆ پێکهێنانی حکومەت قبوڵ ناکات.''
خالید شوانی لە درێژەی قسەکانی باسی لە کۆبونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی کرد کە پرسی سەرەکی تێدا پێکهێنانی حکومەتی نوێ بووە.
ئەو بەرپرسە هۆشداریشیدا لەوەی، ئەگەر هێڵە سورەکان بەردەوام بن، حکومەتی هەرێم پێکناهێنرێت، وتیشی'' کەمکردنەوەی ژمارەی جێگرەکانی هەرێم گرنگ نییە.''
ئەمە لە کاتێکدایە، نزیکەی ساڵێک بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو ئەنجامدراوە و تاوەکو ئێستا حکومەتی نوێ پێکنەهاتوە.