سێشەممە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٥، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، وەڵامی مەزڵوم عەبدی دەداتەوە و جەختدەکاتەوە لەسەر ئەوەی سەرجەم پابەندییەکانی بۆ سەرکەوتنی ئاشتی لە سوریا جێبەجێدەکات.
حەسەن محەممەد عەلی، هاوسەرۆکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی مەسەدە ڕایگەیاند، لەپەراوێزی کۆنگرەی پارتی کرێکاراندا لە لەندەن، شاندی مەسەدە نامەیەکی ژهنراڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ی گەیاندوەتە کەیر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا.
مەبەست لە نامەکەش ئەوەیە کە لەندەن هانی چارەسەری سیاسی بۆ کێشەکانی سوریا بدات.
لە بەرامبەردا، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، جەختیکردەوە لەوەی وڵاتەکەی پابەندییەکانی سەرشانی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لەسوریا جێبەجێدەکات.
لەنامەکەیدا ژهنراڵ مەزڵوم داوایکردبوو، حکومەتی بەریتانیا ڕۆڵی پێشەنگ بگێڕێت لەدوبارە ئاوەدانکردنەوەی سوریا، پشتیوانی ئاشتی ناوخۆییو هاندان بكات بۆ چارەسەری سیاسی لەسەر بنەمای گشتگیرییو دادپەروەریی.