به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند'' له ناوچه‌كانی باشوری هه‌رێم و به‌تایبه‌تیش كه‌ركوك و گه‌رمیان ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ هه‌یه.''
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بونی تۆز و خۆڵ به تایبه‌ت له باشوری هه‌رێم و كه‌ركوك و گه‌رمیان له دره‌نگانی شه‌ودا.
ئاماژە بەوەشکراوە، خێرای با له‌سه‌رخۆو مامناوه‌ند له‌نێوان ١٠ – ٢٠ كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت و له دوای نیوه‌ڕۆوه چالاك ده‌بێت بۆ سه‌روی ٢٥ كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبه‌ی چوارشه‌ممه ١ی ئەیلول، ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی ١- ٣ نزمده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم:
هه‌ولێر : ٣١ پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : ٣١ پله‌ی سیلیزی
دهۆك : ٣١ پله‌ی سیلیزی
زاخۆ :٣٢ پله‌ی سیلیزی
ئامێدی : ٢٧ پله‌ی سیلیزی
ئاكرێ : ٣٢ پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : ٣٣ پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : ٣١ پله‌ی سیلیزی
سۆران : ٣٠ پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : ٢٢ پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : ٣٥ پله‌ی سیلیزی