پارتیی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٥، له‌سه‌ر ئاستی باڵا لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە کۆدەبنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی کۆبوونەوەکە به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی دەبێت، له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی كاراكردنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
هاوکات، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه باسكردن ده‌بێت له‌ڕێکكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا و دۆسیه‌ی نه‌وت و داهاته نانه‌ویته‌كان.
ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش له‌كاتێكدایه، لە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و تاوەکو ئێستا حکومەتی نوێ هەرێم پێک نەهاتووە و کۆبوونەوەکانی یەکێتیی و پارتی لە بارەی ئەو پرسە بەردەوامە.