بەپێی نوسراوێکی فەرمی وەزارتەی گواستنەوەی عێراق ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەگۆڕدرێت بۆ فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی نێودەوڵەتی.
بەپێی نسوراوێک کە بەرواری ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٥ لەسەر و واژۆی دکتۆر حسێن عەلی حسێن، بەڕێوەبەری بازنەی بەڕێوبەرایەتی فڕۆکەخانەکەی عێراقی لەسەرە و لە بەغداوە دەست ماڵپەری (سپی میدیا) وەک یەکەم میدیا کەوتەوە.
ئەم گۆڕانکارییە لەسەر داوای دامەزراوەی جەلال تاڵەبانی ئەنجامدراوە.
دامەزاراوەی جەلال تاڵەبانی بەپێی نووسراوێک کە بەرواری ١٧ی ٧ی ٢٠٢٥ی لەسەرە داوا کراوە ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی بگۆڕدرێت بۆ فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی نێودەوڵەتی.
ئەم نوسراوە ئاڕاستەی سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق کراوە.