ته‌ندروستی سلێمانی بۆ هاوڵاتیان: ڤاكسینی وه‌رزی به‌رده‌سته‌

سێشەممە ٣٠ی ئەیلول، تەندروستی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوەوە ڤاکسینی پەتای وەرزی لە سەرجەم مەڵبەند و بنکە  تەندروستییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەردەست دەبێت. 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە'' لە هەفتەی داهاتوەوە تەندروستییەکان ڤاکسینی پەتای وەرزی لەسەرجەم ناوەندە پزیشکییەکان بەردەست دەبێت.''

لە راگیەندراوەکەدا داوا لە هاوڵاتییان دەکەن سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی بکەن لەخۆیانەوە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ پێکوتەکە(ڤاکسینەکە) کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگری لەشی مرۆڤ و ڕێگری لە توشبون یاخود کەمکردنەوەی نیشانەکەنی توشبون بە ڤایروسی ئەنفلۆنزای وەرزی.

ئەوەشیان خستوەت رو، ئەو کوتانە ڕێگری لەتوشبون بە ڤایرۆسی پەتای وەرزی دەکات و ئەو کەسانەشی دوای کوتانەکە توشی پەتا دەبن بەهۆی کاریگەری ڤاکسینەکەوە لەسەریان ئاسان دەبێت و زوتریش تێیدەپەڕێنن .
 




PM:01:23:30/09/2025