سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: زمانی کوردی بەهیچ جۆرێک لە تورکیا نابێتە زمانی فەرمی

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایدەگەیەنێت کە زمانی کوردی لە تورکیا نابێت بە زمانی فەرمی بەڵام قسەکردن بە زمانی دایک ئازادە.

سێشەممە ٣٠ی ئەیلول نومان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند" زمانی کوردی بەهیچ جۆرێک لە تورکیا نابێتە زمانی فەرمی".

 جەختی لەوەش کردەوە  گفتوگۆ لەسەر بە فەرمی کردنی زمانی کوردی هەر ناکەین، بەڵام قسەکردن بە زمانی دایک وەک شیری دایک بۆ هەموو کەسێک حەڵاڵە.

ئەوەش لە کاتێکدایە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەردەوامە و لیژنەیەکی تایبەتی پەرلەمانی لەو وڵاتە بۆ پڕۆسەکە پێکهێندراوە ئەگەرچی بەرپرسانی کورد لە تورکیا دەڵێن کە پرۆسەکە بە خاوی دەچێتە پێشەوە و پێویستە حکومەتی تورکیا هەنگاوی گەورەتر بنێتەوە.




PM:06:15:30/09/2025