وەزارەتی خوێندنی باڵا: زانکۆلاین ٤٨ کاتژمێر درێژکرایەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند تاوەکو ئێستا نزیکەی ٥٠ هەزار دەرچووی ١٢ی ئامادەیی داواکارییان بۆ زانکۆلاین پێشکەش کردووە و ماوەژەی ٤٨ کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، لەپێناو پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی بۆ ئەوانەی تا ئێستا فۆڕمی زانکۆلاین یان پڕنەکردووەتەوە یان تەواویان نەکردوەە، بڕیاردرا ماوەی زانکۆلاین ٤٨ کاتژمێری دیکە واتە تا کاتژمێر ١٢ی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی رێکەوتی ٢ی تسرینی یەکەمی ٢٠٢٥  بۆ دەرچووانی قۆناغی ١٢ی ئاماەیی درێژبکرێتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا راشیدەگەیەنێت لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچوانی ئەمساڵ، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمی زانکۆلاین تەواو بکەن، هەروەها دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و پیشەییەکانیش بەهەمان شێوە دەتوانن سود لەم دەرفەتە وەربگرن و لەو ٤٨ کاتژمێرەدا فۆرمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشیخستەڕوو کە ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەی زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانی قۆناغی ١٢ی  ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمی زانکۆلاین یان پڕنەکردووەتەوە، پێویستە لەماوەی ئەو ٤٨ کاتژمێرەدا پەلەبکەن و تەواوی هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنی فۆرمی زانکۆلاین.



PM:10:15:30/09/2025