ئاسایشی سلێمانی دوو تەقەکەر دەستگیردەکات

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دوو کەسیان دەستگیرکرد کە تۆمەتبارن بە تەقەکردن لە ماڵی هاووڵاتییەک.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی دوو کەسیان دەستگیرکرد کە دوێنێ شەو لەگەڕەکی شێخ محێدینی شاری سلێمانی تەقەیان لە ماڵی هاووڵاتیەک کردبوو و هەڵاتبوون.

ڕوونیشیکردەوە کە هێزەکانی ئاسایش دەستیشیان بەسەر دوو چەکی بێ مۆڵەتدا گرتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئێستا تۆمەتباران بەماددەی ٣١/٤٠٥ ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.



PM:11:22:30/09/2025