ئەنجومەنی وەزیران پرسی هەناردەی نەوت و داهاتی نانەوتی تاوتوێی دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە وپرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و پرسی داهاتی نانەوتی تاوتوێی دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی خشتەکە لە بڕگەی یەکەمدا بارودۆخی نوێی دارایی هەرێمی کوردستان لە دوای رێککەوتنی هەناردەکردنی نەوت، پۆلێنکردنی داهاتە نانەوتییەکان و دیاریکردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەو داهاتانە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

لە بڕگەکانی دووەم و سێیەمی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی رێبەری سەلامەتی کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ئامادەکراوە، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی چەند بڕیارێکی پێشووتری ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت..




AM:09:31:01/10/2025