بە هۆی شکستهێنانی کۆنگرێس لە درێژکردنەوەی کاتیی بودجە، دامەزراوە فیدراڵییەکانی ئەمریکا پەکیان کەوت وهەر بەم هۆیەش چالاکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و کونسوڵخانەکەیان لە بەغدا و هەولێر ڕاگیرا.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە وەزارەت و دەزگا فیدراڵییەکانی ئەمریکا داخران، ئەویش دوای ئەوەی کۆماری و دیموکراتییەکانی کۆنگرێس لەسەر درێژکردنەوەی کاتیی بودجە بۆ دامەزراوە فیدراڵییەکان ڕێکنەکەوتن.
لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا ئەمە یەکەمجارە دامەزراوە فیدراڵییەکان پەک بخرێن ئەوی دوای ئەوەی ساڵی ٢٠١٨ش دامەزراوە فیدراڵییەکا بۆ ماوەی ٣٥ ڕۆژ داخران.
تا ئەوکاتەی بودجەی ئەمەریکا پەسەند دەکرێت، سەرجەم چالاکی باڵیۆزخانەی بەغداو کونسوڵخانەی هەولێر لە دەرەوەی باڵیۆزخانەو کونسوڵخانە ڕادەگیرێت، تەنانەت پۆستیش لە سۆشیال میدیای تایبەت بەخۆیان بڵاو ناکەنەوە.
ڕاگرتنی چالاکی کونسوڵخانەو باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، کاریگەری لەسەر پێدانی ڤیزەو ڕاییکردنی ئەو کەسانە نابێت کە دەیانەوێت گەشت بۆ ئەو وڵاتە بکەن.
چاوەڕوان دەکرێت تا کاتی چارەسەرکردنی کێشەکە پشووی کاتیی بە نزیکەی ٧٥٠ هەزار فەرمانبەری فیدراڵی بدرێت و ئەگەریش هەیە ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ بەشێکیان لە کارەکانیان دووربخاتەوە.