لیستی مووچەی مانگی ئەیلول رادەستی بەغدا دەکرێت

ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ئەیلولی مووچەخۆرانی هەرێم  ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە " ڕۆژی چوار شەممە ( ١ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ) لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا".

هەر ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ی مووچەخۆرانی هەرێمی  بڵاویکردەوە و بە گوێرەی خشتەکە لە سبەێنێ پێنجشەممەوە  ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی یەک شەممە  ( ٥ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.  





PM:12:54:01/10/2025