١ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند'' نرخی هه‌ر كاتژمێرێك كاره‌بای مۆلیده بۆ یه‌ك ئه‌مپێر له‌مانگی ئەیلول بڕی ٤١ دینارە.''
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه'' به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك كاره‌بای مۆلیده بۆ یه‌ك ئه‌مپێر ٤١ دیناره، ئه‌و نرخه‌ش بۆ ئه‌و قه‌زاو ناحیه‌و قه‌زایانه‌یه كه هێشتا كاره‌با نه‌بوون به پرۆژه‌ی روناكی موه‌لیده‌كانیان كارده‌كه‌ن".
زوبێر خدر سۆفی لێپرسراوی به‌شی مۆلیده‌كان رایگه‌یاندوه'' له ناو سه‌نته‌ر شاری سلێمانی هه‌مو گه‌ڕه‌كان كاره‌بایان به‌رده‌وامه و مۆلیده‌كان كارناكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك له قه‌زاو ناحییه‌كان، هێشتا مۆلیده‌كان ئیش ده‌كه‌ن به پێی نرخی گازوایل چه‌ند كاتژمێر كاریان كردبێت كه‌ره‌تی ٤١ دیناره‌كه ده‌كرێت و نرخی ئه‌مێرێت بۆ مانگه‌كه ده‌رده‌چێت".
سه‌باره‌ت به‌نرخی كیلۆواتی ستییه‌كانیش لێپرسروای به‌شی موه‌لیدات وتی'' نرخی كیلوات ئاوه‌ری ستییه‌كان ٢٥٠ دیناره، ئه‌و ستییانه‌ی كه كاره‌بای نشتیمانیان نیه و ته‌نیا كاره‌بای موه‌لیده‌یان هه‌یه نرخی كیلواتیان ٢٣٤ دیناره".