لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆئ ئەنجومەنی وەزیران بریاردراوە کە پێشنیازێکی نوێ بدرێت بە حکومەتی عێراق لەبارەی داهاتی نانەوەتی و چونکە هەرێمی کوردستان ناتوانێت هەموو مانگێک ١٢٠ ملیار دینار بنێرێت.
چوارشەممە ١ی تشرینی یەکەم میدیای یەکێتی لە زاری وەزیرێکی بەشدار لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، بە بڵاویکردەوە کە بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیران نوسراو ئاڕاستەی حکومەتی سودانی بکات و ئاگاداری بکاتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت پابەند بێت بەناوەڕۆکی راوێژەکەی ئەنجوومەنی دەوڵەتەوە لەبارەی داهاتی نانەوتییەوە.
وەزیرەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەشڵێت" لە نووسراوەکەدا داوا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت پابەندی راوێژەکەی ئەنجوومەنی دەوڵەت نەبێت و هەردوو حکومەت گفتوگۆ لەبارەی داهاتە نانەوتییەکان بکەن، چونکە چیدیکە لەتوانادا نییە هەموو مانگێک ١٢٠ ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی بدرێتە بەغداد".
هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی راسپاردووە تاوەکو دۆسییەی داهاتی نانەوتی یەکلادەکرێتەوە، لیژنەیەکی باڵا پێکبهێنێت بۆ رێکخستنەوەی خەرجییەکان و کۆکردنەوەی داهات تاوەکو ١٢٠ ملیار دینار بۆ مانگی ئاب ئامادەبکرێت و تاوەکو خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ئەو هەلومەرجە داراییەی پاش رێککەوتنی سێقۆڵی نەوت هاتووەتە ئاراوە و بە ئامانجی ئەوەی کێشە بۆ مووچە دروست نەبێت.