ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان داوا له حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات هاوشێوه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت، دۆسیه‌ی داهاتی نانه‌وتیش یه‌كلایی بكرێته‌وه و ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش له‌مباره‌یه‌وه بكرێت، دەشڵێت" له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، به تێكڕایی ڕۆژانه 195 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ كراوه"
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١ی تشرینی یەکەم به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه.
بە گوێرەی راگەیەنراوی ئەنجومەنی وەزیران له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پشتیوانیی خۆی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه كه له ڕۆژی ٢٧ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٥ ه‌وه كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، به تێكڕایی ڕۆژانه ١٩٥ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه، ڕاده‌ستی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی سۆمۆ كراوه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە سه‌باره‌ت به بابه‌تی به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵی، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به هاوبه‌شی پێكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داراییی فیدراڵ، له هه‌مان كاتدا جه‌خت ده‌كاته‌وه له هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به پشتبه‌ستن به هه‌ردوو مادده‌ی ٢٩ له یاسای به‌ڕێوه‌بردنی داراییی فیدڕاڵی ژماره ٦ ساڵی ٢٠١٩ و مادده‌ی ٢١/دووه‌م له یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵ كه به ده‌قی یاسایی ڕوون و ئاشكرا، به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵی له داهاته نانه‌وتییه‌كان دیاری كردووه.
ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە سه‌ره‌ڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌سه‌ر گرنگی ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ هه‌رێم خه‌رج نه‌كردووه بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن و وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ته‌رخانكراوی پێویست له ناو خشته‌كانی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵ كه ساڵانه زیاتر له ٤ ترلیۆن دیناره، بۆیه ناچار هه‌رێمی كوردستان له داهاتی ناوخۆی خۆی، ئه‌م خه‌رجییانه‌ی ئه‌نجام داوه له دوای داشكاندنی مانگانه‌ی به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵی، ورده‌كاریی خه‌رجی و داهاتی هه‌رێمیش به شێوه‌یه‌كی زۆر ڕوون و ئاشكرا، له چوارچێوه‌ی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه، مانگانه بۆ وه‌زاره‌تی داراییی فیدڕاڵ نێردراوه و له‌لایه‌ن دیوانی چاودێریی داراییی فیدڕاڵ و هه‌رێمیش له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٣ ه‌وه به به‌رده‌وامی وردبینی بۆ كراوه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داواكاره له حكومه‌تی فیدڕاڵ كه شاندی دانوستانكاری هه‌ردوو حكومه‌ت، له ژێر سه‌رپه‌رشتیی لیژنه‌ی وه‌زاریی پێكهاتوو به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ، به‌رده‌وامی به كۆبوونه‌وه‌كانیان بده‌ن بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش تا له نزیكترین ده‌رفه‌تدا، هاوشێوه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت، دۆسیه‌ی داهاتی نانه‌وتیش یه‌كلایی بكرێته‌وه و ئیتر هیچ پاساو و به‌ربه‌ستێك، نه‌كرێته بیانوو بۆ كێشه‌ی مووچه.