نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

پێنجشەممە ٢ی تشرینی یەکەم، نرخی نەوت لە جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوی برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان بەرزبوونەوەیان تۆمارکردوە.

ئەمڕۆ  چوارشەممە، بەراورد بە رۆژی ڕابردو هەمان کات،  نرخی نەوت  بەرزبوونەوەی تۆمارکردوە  و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە ٦٥ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش نرخەکەی بەرزبووەتەوە و  بە ٦١ دۆلار و ٩٢ سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

سەبارەت بە هۆکاری بەرزبوونەوەکەش، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرنال، دەڵێت'' بەردەوامی هێرشەکانی ئۆکراینا بۆ سەر ژێرخانی نەوتی روسیا هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە بەتایبەت کە ئەمریکا زانیاری هەواڵگری دەداتە ئۆکراینا لە کاتی هێرشکردنەسەر ژێرخانی وزەی روسیا.''




AM:09:00:02/10/2025