جێگری سەرۆكی مەهەپە: بۆ ئازاد کردنی دەمیرتاش پێویستە هەندێک رێوشوێن بگیرێتەبەر


پێنجشەممە ٢ی تشرینی یەکەم، جێگری سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی مەهەپە بۆ کاروباری یاسایی، ڕایگەیاند'' بەپێی دەستور دەبێت دەمیرتاش ئازاد بکرێت بەڵام لە پێشدا هەنێک ڕێوشوێن بگیرێتەبەر.''

فەتی یڵدزلە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن تورک، سەبارەت بە ئازاد کردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، دەڵێت'' بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا راستەوخۆ پەیوەستە بە دەستورەکەمانەوە.'' 

جێگری سەرۆکی مەهەپە ئاشكرایدەکات کە لە مادەی ٩٠ی دەستورەی تورکیا هاتووە، وتیشی'' پێویستە پابەند بن بە رێککەوتنە نێودەوڵەتییە واژۆكراوەكان بەپێی رێكارەكان، ئەمەش ئاماژەیە بۆ پاپەندبوون بە ئازادکردنی دەمیرتاش.''  

سەبارەت بە ئازاد کردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش ئەو مافی ئازاد کردنەکە ڕەتناکاتەوە بەڵام جەختدەکاتەوە لەوەی، دەبێت هەندێک رێوشوێن بگیرێتەبەر.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە دۆسیەی کۆبانیدا ٤٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ەوە دەستبەسەرە، هاوکات، دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە ٨ی تەموزدا بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکانی دەمیرتاش دەرکرد.




AM:10:12:02/10/2025