بەرپرسانی حكومەتی ئێران ئاشكرای دەكەن كە ناوچە و گوندەكانی دەوروبەری گۆلی ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی وشك بوونی گۆلەكە و مەترسییەكانی زریانی خوێ ماڵوحاڵی خۆیان چۆڵدەكەن.
سەرۆكی دەستی بەڕێوبەری فدراسیۆنی پیشەسازی ئاوی ئێران دەڵێت دەریاچەی ورمێ بە تەواوی وشك بووە و بەم هۆیەوە دانیشتوانی شارو گوندەكانی دەوروبەری ئەم دەریاچەیە لە ترسی زریانی خوێ ناوچەكانیان چۆڵ دەكەن.
ئاماژە بەوەش دەكات بە هۆی وشكبوونی ئاوی گۆلی ورمێ، خاكی بەپیتی ناوچەكە و كشتوكاڵ بە تەواوی تیادەچێت و ناوچەكە بۆ ژیان نابێت.
دەریاچە یان گۆلی ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان، دووەم دەریاچەی ئێران بوو كە لەماوەی دوو دەیەی رابردوودا بەهۆی وشكەساڵی و زۆریی لێدانی سەد و بەنداو بەرەبەرە كەمی كرد و ئەمساڵ بە یەكجاری وشكی كرد.