ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریداوە مانگانە وەزارەتی دارایی و ئابوری ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بلۆک بکات بۆ گەرەنتی مووچە و ڕەوانەی بەغدای بكات.
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم بە میدیای پارتی راگەیاند، "لە کۆبوونەوەی دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ، وەزارەتی دارایی سەرپشک کرا کە مانگانە لە داهاتی ناوخۆ، ١٢٠ ملیار دینار بۆ گەرەنتی مووچە کە دەبێت رەوانەی بەغدا بکرێت بلۆک بکات، تا مووچە کێشەی بۆ دروست نەبێت" .
ئهوهشی وتوه، "ئەو هەنگاوە بۆ ئەوەیە مانگانە هەر کاتێک پارەی موچە ئامادەبوو، راستەوخۆ ١٢٠ ملیار دینارەکە رەوانەی بەغدا بکرێتو چیدی کێشەی دواکەوتنی موچە دروستنەبێت".
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێشەو حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا داوای لە حکومەتی عێراق کرد هاوشێوەی نەوت، کێشەی داهاتی نانەوتیش چارەسەر بکەن و رێكکەوتنێکی نوێ بکەن.