ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، محه‌مه‌د حه‌كیم، پێیوایه پێشخستنی واده‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌وڵی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه بۆ رێگرتن له لێدانی عێراق و تێكچونی دۆخه‌كه.
محه‌مه‌د حه‌كیم، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پێنجشه‌ممه، له پۆستێكدا لە باره‌ی پێشخستنی واده‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، وتویه‌تی"بە خوێندنەوەی خۆم وردبونەوەم لە هەوڵەکانی سودانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ڕێگرتن لە لێدانی عێراق و تێکچونی دۆخەکە و سەرهەڵدانی شەڕ و پاراستنی ئەمنییەتی عێراق، هەڵمەتی پێش خست."
هەروەها دەشڵێت "وەکو پەیامێکه کە عێراق ئامادەیی هەڵبژاردن و گۆڕانکارییە بە ئاڕاستەی سیاسەتی چاوەڕوانکراو لێی وەکو پەرژینێکیش کە عێراق لە هەڵمەتی هەڵبژاردندایە و بەشکو پارێزراو و دوربێت لە مەترسی و بارگرژیی ناوچەکە."
محه‌مه‌د حه‌كیم لە کۆتاییدا دەشڵێت" ئەمە لە پاڵ هەوڵەکانی تری سودانیدایه وەکو ئازادکردنی ڕۆژنامەنوسە ڕوسە جولەکەکە لە ڕۆژی هێرشی سەر قەتەر ."