شاندی ئیمراڵی سەردانی ئۆجەلان دەکەنەوە

ئەندامێکی شاندی ئیمراڵی ئاشکرایدەکات، بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، وەفدی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەم پارتی) جارێكی تر بەرەو دورگەی ئیمرالی بەرێكەوت.

پەروین بوڵدان، هەینی ٣ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند'' سەردانی ئیمراڵی دەکەن و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆدەبنەوە.'' 

 هەروەها، کۆبوونەوەکانی سەرۆک کۆماری تورکیای دەربارەی پرۆسەی ئاشتی بە گرنگ وەسف کرد و ئاماژەی بەوە کرد، دیدار و کۆبونەوەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەردەوام دەبن. 

دواین دیداری شاندی (دەم پارتی) لەگەڵ ئۆجالان لە رۆژی ٢٨ئابی رابردوو بەڕێوەچوو، دیداری ئەمجارە هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی كارەكانی پەرلەمانی توركیا. 

بڕیارە ئیتر كۆمسیۆنی تایبەت بەچارەسەری پرسی كورد لە پەرلەمان كۆتایی بە گوێگرتن بهێنێت و دەست بە هەمواری ئەو یاسایانە بكات كە كورد تێبینی لەسەریان هەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەینی ١١ی تەمموز، ٣٠ گەریلای پەکەکە لە ڕێوڕەسمێکدا لە ئەشکەوتی جاسەنە لە ناوچەی سوورداشی پارێزگای سلێمانی چەکەکانیان دانا.




PM:01:24:03/10/2025