وەزارەتی سامانە سروشتییەکان روونکردنەوەیەکی لەبارەی راگیرانی هەناردەی نەوت بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، روونکردنەوەیەکی دەربارەی راگیرانی هەناردەی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهان بڵاوکردەوە ودەڵێت" بەهۆی دروستبوونی چەند کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە بەندەری جەیهانی تورکیا، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەرەکە راوەستا".

رۆژی هەینی ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ دوای وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم  وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت"ئەمڕۆ بەهۆی دروستبوونی چەند کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە بەندەری جەیهانی تورکیا، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەرەکە راوەستا".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کاتی ئێستادا ئەم کێشانە کۆتاییان هاتووە و چارەسەرکراون، هەروەها دەستکراوەتەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و پرۆسەکە بەردەوامە".




PM:06:05:03/10/2025