وەزارەتی داد: یەکشەممە موڵکەکانی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە


بریکاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان، شیلان عارف رایگەیاند" بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانی سەر کۆمپانیای چاڤیلاند، رۆژی یەکشەممە موڵکەکانی ئەو کۆمپانیایە دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە".

شیلان عارف بریکاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە کەناڵ ٨ ی راگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە کاتژمێر موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانەی لەسەر کۆمپانیاکەن.

بریکاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان وتیشی، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک بارمتەی یاسایی دانەناوە، بەڵام تاوەکو کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی بەیانی رۆژی یەکشەممە دەتوانن بارمتە لە هەر کەسێک وەربگرن کە خوازیارن بەشداربن لە زیادکردنەکەدا.

شیلان عارف ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر کەس بارمتەی پێشکەش نەکرد لە رووی یاساییەوە رێکاری دیکەی هەیە، وەزارەتی دارایی، کە خاوەن قەرزە دەبێت لە زیادکردنەکەدا ئامادەیی هەبێت ئەگەر ئەوانیش موڵکەکانیان هەڵنەگرتەوە بەو نرخەی دیاریکراوە، جارێکی دیکە موڵکەکان دەخرێنەوە زیادکردنی ئاشکرا.




PM:10:10:03/10/2025