دەم پارتی لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئۆجەلان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

دەم پارتی لەبارەی کۆبوونەوەی شاندێکیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە" کە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە ساڵی ڕابردوو دەستی پێکرد شەڕ و ململانێکانی لە وڵاتدا ڕاگرتووە و ڕێگری لە زۆر مەترسی گەورە کردووە، هەر کەسێک لەمەدا ڕۆڵی هەبووە خاوەن ڕەنجێکی بەشکۆ و گەورەیە".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە" بەڕێز ئۆجالان پێشنیاری کرد کە دانووستانی دیموکراتیک لە هەموو پەیوەندییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا زاڵ بێت."

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی شاندی ئیمرالی دەم پارتی بەمشێوەیەیە:

بۆ ڕای گشتیی و ڕۆژنامەنووسان

لە ٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ـدا، ئێمە بۆ ماوەی نزیکەی سێ کاتژمێر و نیو لە زیندانی ئیمرالی دیدارێکمان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دا. بەڕێز ئۆجالان وەک هەمیشە مۆڕاڵێکی باش و تەندرووست و متمانەیەکی بەرزی بەخۆی هەبوو.

ئەو ڕایگەیاند کە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە ساڵی ڕابردوو دەستی پێکرد شەڕ و ململانێکانی لە وڵاتدا ڕاگرتووە و ڕێگری لە زۆر مەترسی گەورە کردووە، هەر کەسێک لەمەدا ڕۆڵی هەبووە خاوەن ڕەنجێکی بەشکۆ و گەورەیە.

بەڕێز ئۆجالان وتی: " شارستانییەت دوای سێ سەدە لە ململانێی وێرانکەر و زیانی گەورە لە شەڕە جیهانییەکاندا، دیموکراسی دانووستانکاری وەک مۆدێلێکی چارەسەری گرنگ پەرەی پێداوە، ئەم شێوازە دەبێت بنەما بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی تورکیا."

بەڕێز ئۆجالان پێشنیاری کرد کە دانووستانی دیموکراتیک لە هەموو پەیوەندییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا زاڵ بێت.

بەڕێز ئۆجالان بانگەوازی ٢٧ـی شووباتی بەبیرهێنایەوە و وتی: "ئێمە لە پاڵ قسەکەی خۆماندا وەستاوین کە پەرەسەندنی ئەم پرۆسەیە پەیوەستە بە مەرجە سیاسی و یاساییەکانەوە" و ئاماژەی بەوەدا کە لەم قۆناغەدا زۆر گرنگە مەرجە یاساییەکان بە تێڕوانینێکی درووست و یەکگرتوو دەستنیشان بکرێت و جێبەجێ بکرێت".

لە کۆتاییدا بەڕێز ئۆجەلان ئاماژەی بەوەدا، سەدەی نوێی کۆمار دەبێت لەسەر بنەمای یاسای ئاشتی و دیموکراسی بنیات بنرێت.

شاندی ئیمرالی دەم پارتی

٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥




AM:10:09:04/10/2025