ئاگر لە بەنزیخانەی لاپ لە گەڕەكی فەرمانبەرانی هەولێر كەوتەوە، و بووە هۆی سوتانی ٥ کارمەند و زیانێکی زۆری ماددیشی لێکەوتەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە ٤ی تشرینی یەکەیمی ٢٠٢٥ ئاگر لە بەنزیخانەی لاپ لە گەڕەكی فەرمانبەرانی هەولێر كەوتەوە، دواتر كۆنتڕۆڵ كرا و ٥ كارمەندی بەنزینخانەش بەهۆی سووتانەوە برانە نەخۆشخانە.
ئاگرەكە لە لایەن ١٠ تیمی بەرگریی شارستانییەوە كۆنتڕۆڵ كرا، بەڵام تیمەكان هێشتا لەوێن.
بەپێی زانیارییەكانی ، جگە لە سووتانی ٥ كارمەند، دوو بارهەڵگر و تاكسییەك و خەزانی بەنزینخانەكەش سووتاون، زیانێكی زۆریش بەر ماڵەكانی دەوروبەری بەنزینخانەكە كەوتووە، ئەمەش بەهۆی تەقینەوەی گەورەی ناو بەنزینخانەكە، كە شووشەی پەنجەرەی ماڵەكان شكاون.
خاوەنی بەنزینخانەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەی بۆ شپرتی بەنزین گەڕاندەوە و وتی" ئەو کاتەی بارهەڵگرەکە بەنزینەکەی بەتاڵ کردوە گڕی گرتووە و دواتر تەقیوەتەوە".
بۆ بینینی کۆنگرەکە سەردانی پەیجی سپی بکەن: