مەلا مەزهەر کۆمپانیای نێتفلێکس حەرام دەکات

‌وێنە.. ئەرشیف


مەلا مەزهەر خۆراسانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی" نێتفلێکس حەرامە، کڕینی، فرۆشتنی، بەشداریکردنی"

رۆژی شەمە ٤ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ مەلا مەزهەر خۆراسانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت"نێتفلێکس کۆمپانیایەکە بە سەرسەختی ئیش دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی فکرەی هاوڕەگەزبازی، و فیلم و زنجیرە و دراماکانیان و کارتۆنی منداڵانیان کە بەرهەمی دەهێنن مەرجە کە بابەتی هاوڕەگەزبازی تێدابێت، بۆیە بەشدارکردن و کڕین و فرۆشتنی حەرامە".

لە کۆتایی قسەکانیدا نوسیویەتی "خودایە خۆت شاهیدی کە خەڵکم ئاگادار کردوەتەوە".

نێتفلێکسNetflix کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتییە لە ساڵی ١٩٩٧ لە ئەمریکا دامەزراوە، کە فیلم، زنجیرە، دۆکیومێنتاری، بە شێوەی ئۆنلاین لە ساڵی ٢٠٠٧ پەخش دەکات، لە ئێستادا ٢٧٠ ملیۆن بەکارهێنەری لە جیهاندا هەیە کە بەیەکێک لە کۆمپانیا گرنگ و گەورەکانی بەرهەمیێنان دادەنرێت کە خاوەنی هەزاران بەرهەمی هونەری و دۆکیومێنتاریە.

 




PM:04:12:04/10/2025