سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایدەکات، وڵاتەکەی خۆی ئامادە دەکات بۆ جێبەجێکردنی "قۆناغی یەکەم"ی پلانەکەی، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەزە.
شەممە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتوە'' بە هاوکاری تەواو لەگەڵ ترەمپ کاردەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە بە گوێرەی ئەو بنەمایانەی دیاری کراوە و ئامادەن بۆ پاپەند بوون بە پلانەکە.''
ئەم بەیاننامەیەی نەتانیاهۆ لە کاتێکدایە، دوای قبوڵکردنی حەماس بە پلانەکە ترەمپ بۆ ڕاگرتنی شەڕ، سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی بە ئیسرائیل کرد دەستبەجێ بۆردومانەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە ڕابگرێت.
بەپێی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ دەبێت، ئاگربەستی دەستبەجێ لە غەزە هەبێت و سەرجەم بارمتەکان بە زیندوو و مردوو، لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا ئازاد بکرێن.
هەروەها، وەستانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل، لەوانەش بۆردومانی ئاسمانی و تۆپخانە و بەستنی هێڵەکانی شەڕ لە ماوەی ئاڵوگۆڕی بارمتەکاندا لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ ئەو سنورەی دیاریکراوە لە ڕێککەوتنەکان.