نوری مالیکی: دەبێت چەک لە دەستی دەوڵەتدا بێت

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختدەکاتەوە لەوەی کە چەک دەبێت بە دەستی دەوڵەتدا بێت و لایەنە سیاسییەکان کار بۆ چاکسازی بکەن. 

نوری مالیکی، شەممە ٤ی تشرینی یەکەم لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند'' ئێمە بڕوامان وایە کە هیچ دەوڵەتێک بێ یاسا نییە و هیچ وڵاتێک بێ دامەزراوە پێشناکەوێت، عێراق دەبێت ئازاد و سەروەر و سەربەخۆ بمێنێتەوە".

مالكی باسی لەوەشكرد، بەشداریکردنی بەرفراوان لە هەڵبژاردن نیشاندەری ڕادەی پابەندبونە بە یەکێتی نەتەوەیی. هەروەها چەک دەبێت بە دەستی دەوڵەتدا بێت و ئاسایشیش تەنها بە بەهێزی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان دەپارێزرێت".

مالکی بانگەوازی لە لایەنە سیاسییە کێبڕکێکارەکان کرد کە بەرزترین ئاستی بەرپرسیارێتی بگرنەبەر و کێبڕکێ نەبێتە گۆڕەپانێک بۆ هاندان و فیتنە. 

 دەشڵیت'' پەرلەمان بزوێنەری پرۆسەی سیاسیە و لێپرسینەوە لە حكومەت دەكات دەبێت کار بۆ چاکسازی بکرێت.'' 




PM:08:04:04/10/2025