پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت


سایلۆی هەولێر ڕایگەیاند'' سبەی ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت.'' 

سایلۆی هەولێر، جووتیاران ئاگادار دەکاتەوە، سبەی یەکشەممە ٥ی تشرینی یەکەم دابەشکردنی چەکی پارەکانیان دەستپێدەکات. 
 سیلۆکە دەڵێت؛؛ چەکی جووتیاران لە زنجیرە ١ تاکوو زنجیرەی١٥٠ کە گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، پارەکانیان لە بانکی تیبی ئای وەردەگرن.

ئاماژەبەوەشكراوە، هاوشێوەی سیستەمی سایلۆکان، ئەو جووتیارانەی گەنمەکانیان لە ٥٠ تەن بۆ خوارە ڕادەستی سایلۆ کردووە، دەتوانن سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنەوەی چەکی پارە، هەروەها ئەوانەی زیاتر لە ٥٠ تەن گەنمیان ڕادەستی سایلۆ کردووە، لە گوژمەکانی داهاتووی پارەی گەنم، سودمەند دەبن.

سیلۆ هەولێر هۆشداریداوە لەوەی ئەو کەسەی چەکی بەناوە، دەبێت خۆی ئامادەبێت،  یاخود بریکارنامەی پەسەندکراوی ئەمساڵ بێت، ئەگەر خاوەن چەک کۆچی دوایی کرد بێت، دەبێت دابەشنامەی (شرەعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەڵ بریکارنامەی گشت وارسەکان.





PM:10:13:04/10/2025