هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی نۆ دابەش دەکرێت و لەو بارەوە وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیەنداوی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ یەکشەممە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی نۆ تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) دەستدەکرێت بە ئەنجامدانی ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.
ئاماژە بەوەشکراوە کە بۆ ئەو مەبەستە سبەینێ دووشەممە دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکە دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکراشی دەکات، ئەم مانگە نزیکەی ٩٧%ـی ئەفسەران، پلەداران و پێشمەرگەکان هاوکارییەکە لە ڕێگەی سیستەمی پڕۆژەی "هەژماری من"ـەوە وەردەگرن.