سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم،لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای دەکات" سبەی مووچەی مانگی حەوتی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت".

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، سبەینێ دووشەممە، مووچەی مانگی تەمموزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

دەشڵێت: هاوکات مووچەی مانگی تەمموزو مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلە دوای ١-٧-٢٠٢٤ بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.



PM:12:19:05/10/2025