بەڕێوەبەرایەتی
نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە
رایگەیاند" تووشبووانی شێرپەنجەی بەشێوەیەی بەرچاو زیادی کردوە و لە نیوەی یەکەمی
ئەمساڵدا زیاتر لە دوو هەزار و ٨٠٠ حاڵەت تۆمار کراوە".
دکتۆر
یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا
بە ئاژانسی هەواڵی شەفەق-ی ڕاگەیاند" ژمارەی تووشبوانی شێرپەنجە بەردەوام لە
زیادبووندایە و لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە دوو هەزار و ٨٠٠ حاڵەت تۆمار
کراوە، شێرپەنجەی مەمک نزیکەی لەسەدا ٢٠ی هەموو حاڵەتەکان پێکدەهێنێت و باوترین شێرپەنجەیە
لەنێو ئافرەتاندا".
ئاماژەی
بەوەشکرد، "لە سەرەتای دامەزراندنی نەخۆشخانەی هیواوە، نزیکەی بیست ساڵ لەمەوبەر،
زیاتر لە ٩٠ هەزار حاڵەتی شێرپەنجە لە ناوچە جیاوازەکانی عێراقەوە تۆمارکراون، لەنێویاندا
زۆرێک لەوانە چارەسەرکراون".
نەقشبەندی
ئاماژەی بەوەشکرد، "جگە لە کەمی دەرمانی چارەسەری شێرپەنجە بەهۆی گرانیی نرخەکەیان
و ئەو بڕە پارەیەی کە لە بەغداوە وەرگیراوە، نەخۆشخانەکە ڕووبەڕووی کێشەی بەردەوام
دەبێتەوە لە پاراستنی کەرەستەی پزیشکی". داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و خێرخوازان
کرد کە "پشتیوانی نەخۆشخانەکە بکەن بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی خزمەتگوزارییە
پزیشکییەکان."
بەڕێوەبەری
نەخۆشخانەکە لە کۆتاییدا دەڵێت: "بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە بە زوو دەستنیشانکردن
دەستپێدەکات". "دیاریکردنی خێرا ئەگەری چاکبوونەوە زیاد دەکات و پێویستی
چارەسەری گرانبەها لە دەرەوەی وڵات کەمدەکاتەوە."