یەکشەممە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە قەزای بنەسڵاوەی هەولێر باوکێک بە هەڵە منداڵەکەی خۆیی کوشت.
بەپێی زانیارییەکان، لە قەزای بنەسڵاوەی هەولێر باوکێک لە کاتی پاڕک کردنی ئۆتۆمبێلەکەی لە گەراجی ماڵەکەی بە هەڵە منداڵەکەی خۆی بە ئۆتۆمبێل دەشێلێت و دەست بەجێ منداڵەکەی گیان لەدەست دەدات.
بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا، ئەو منداڵە بچووکە تەمەنی لە نێوان ٢ بۆ ٣ ساڵ دایە، تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ شتێکیان سەبارەت بەو بابەتە ڕانەگەیاندوە.