ئازاد مارفی شاعیر کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، شاعیر و رووناکبیر ئازاد مارف کۆچی دوایی کرد. 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە ٥ی تشرینی یەكەم، ئازاد مارفی شاعیر كۆچی دوایی كرد، سبه‌ینێ‌ پرسه‌كه‌ی‌ له‌ مزگەوتی حاجی رەزای چەرمەگا لە گەڕەکی سەروەری ده‌بێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، ڕایگەیاند'' کاک ئازاد مارف یەکێک بوو لە قەڵەمە جواننووسەکان و خاوەنی چەندین قەسیدەی شیعرییە، لەدەستدانی کەلێنێکی دیکەیە لە ناوەندی رووناکبیری کوردیی.'' 

نووسەران و شاعیرانیش سەبارەت بە ئازاد مارف دەڵێن'' کۆچی دوایی ئەو کەسایەتییە دیارە جێگای داخێکی گەروەیە، جەختدەکەنەوە لەوەی  ئازاد مارفی شاعیر کاتێک بیویستایە شیعر بنووسێ، جۆرێک لەزمانی نوسین بەکاردەهێنێ کە بەسانایی بتوانێ حەقیقەتە تاڵەکانی تیا بەیان بکات.'' 

 ئاماژە بەوەش دەکەن، ئازاد مارف وەک شاعیرێک، لە بارەی شتێک، یان بابەتێکەوە دەنووسێت، ئەو هەم لە دەرەوەی ئەو شت و بابەتە سەرنجی دەدات و تێی ڕادەمێنێت، هەم لەگەڵی دەژی و هەستی پێ دەکات، بۆیە شیعرەکانی دەتوانێت ئاوێتەبوونی فیکر و هەست بێت. 

شیعرەکانی ئازاد، ته‌نها كۆمه‌ڵێك وشه‌ی داڕێژراو نییه‌ كه‌ ئاماژه‌ بن بۆ شتگه‌لێكی ناسراو، به‌ڵكه‌ به‌زمانهێنان وه‌ك جیهانێتیی جیهان ده‌رده‌كه‌وێت، ئەو شاعیرە دیارە چەندین بەرهەمی ناوازەی پێشکەش بە ئەدبیاتی کوردی کردوە و تازەگەرییەکی بەرچاووی لە هونەر و شیعردا درووست کردوە. 

یەکێک لە دەقە شیعرییەکانی ئازاد مارف:

دە دەرکەوە کچی زستان دە دەرکەوە
کە تۆ ڕحم ئەلەرزێنی ..ئیتر شیعر هەڵ ئەکات
کە دێی تە نێو خەونەکانم ..گول تەمەنم ڕەنگ ئەکات
دەدەر کەوە ..کچی زستان
لە نێو روحما ببارێ
ئێوارەیەک لە ناخەوە بانگم بکە بۆ جارێ

ئازاد مارف ..




PM:08:10:05/10/2025