هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕاینگەیاند'' چەکدارانی حکومەتی دیمەشق بەردەوامن لە هەڵشكانی هێرش و پێشێلکارییەکانیان لە باکورو رۆژهەڵاتی سوریا بە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە.''
یەکشەممە ٥ی تشرینی یەکەم، هەسەدە لە راگەیەندراوێكدا ئاشکرایدەکات، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا گروپەکانی سەر بە دیمەشق دوو هێرشیان لە ڕێگەی فڕۆکەی خۆکوژیەوە ئەنجامداوە لە دوو ناوچەی جیاواز کە بەهۆیەوە حەوت شەڕڤان بریندرا بوون.
هاوکات هەسەدە دەڵێت'' گەڕەکەکانی نیشتەجێبون چەند ناوچەیەک روبەڕوی تۆپبارانی هەڕەمەكی بوونەوە، ئەمەش مەترسی راستەوخۆ بۆ سەر ژیانی خەڵکی مەدەنی دروستكردو ئامانج لێی بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێیە لەنێو دانیشتواندا.''
لە ٢٠ی ئەیلولی رابردووش، چەکدارانی حکومەتی دیمەشق لە دێرحافر کۆمەڵکوژییەکیان ئەنجامدا، بەهۆی تۆپبارانکردنی هەڕەمەکی کە هەشت هاوڵاتی مەدەنی کوژران، كە لە نێویاندا منداڵ و ژن هەبوون.
هەسەدە وتیشی'' ئەم هێرشە دووبارەبووانە بە روونی هەوڵەکانی چەکدارانی حکومەتی دیمەشق ئاشكرادەكات بۆ دروستکردنی پشێوی و ناسەقامگیری لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریاو تێکدانی ئاسایش و ئەو دۆخەی هاوڵاتیانی ناوچەکە تیایدا دەژین، ئەمەش جێگای قبوڵ کردنی نییە بەردەوام دەبین لە ئەرکەکانی خۆمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان.''