تەقینەوەیەکی بەهێز لە حەلەب روویدا

سەرچاوه خۆجێیه کان بڵاویان کردەوە که ئه مڕ دووشەممە تەوینەوەیەکی بەهێز لە شاری حەلەب روویدا و  دوکەڵ له نزیک گەڕەکی ئەشرەفییە بەرزبووەوە و دواتر دۆخەکە لەلایەن هێزه کانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ه وه کۆنترۆڵکرا.

سەرچاوەکان بە شەفەق نیوزیان ڕاگەیاند، ئەو تەقینەوەیەی لە حەلەب بیستراوە بەهۆی تەقینەوەی مین لە پارکی تاریق بن زیاد لە گەڕەکی ئەشرەفیە بووە، و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، شەڕی چەکداری لە نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە دەوروبەری دێرحەفەر لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب ڕوویدا.

 شەفەق نیوز بڵاویکردەوە، لە سێ شوێنی جیاواز لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب، لە نێوان چەکدارانی هێزەکانی سوپای سوریا و هێزەکانی حکومەتی سوریا بە بەکارهێنانی چەکی سووک و قورس پێکدادان ڕوویداوە، لە نێوان تەقەی مووشەکی هاوبەشدا.




AM:09:44:06/10/2025