تەندروستی: ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزیی بەردەستە بۆ هاوڵاتییان

تەندروستی گەرمیان هاووڵاتییانی سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە کە ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزی ئامادەیە و هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان بکەن بۆ وەرگرتنی.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بڵاویکردەوە: ئاگاداری هاوڵاتییانی سنوورەکەیان دەکەنەوە کە ئێستا ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزیی لە سەرجەم مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان بەردەستە و هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی نزیکترین ناوەندی تەندروستی لە سنورەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنی.

ئەوەشی وتووە: ئەو کەسانەی کە بە ئامانجکراون بۆ وەرگرتنی ئەم ڤاکسینە، پێکهاتوون لە ئافرەتانی دووگیان، منداڵانی تەمەن سەروو شەش مانگ، بەساڵاچوان لە تەمەنی ٦٥ ساڵی بەرەو سەرەوە، ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەک (نەخۆشییەکانی دڵ، ڕەبوو، شەکرە، پەککەوتنی گورچیلەکان، نەخۆشیەکانی خوێن و کەمی بەرگریی) لەگەڵ کارمەندان لە بواری چاودێریی تەندروستی.



AM:11:36:06/10/2025