جارێکی تر، تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی تا ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، درێژکردەوە.
بۆ جارێکی دیکە ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ تورکیا راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ ئاسمانی وڵاتەکەی تا ٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦ درێژکردەوە.
ئەمە چەندین جارە تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی درێژ دەکاتەوە؛ کۆتا جار ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بوو.
داخستنی ئاسمانی تورکا بە ڕووی سلێمانیدا ڕۆژی ٣ی نیسانی ٢٠٢٣دەستیپێکرد و لەو کاتەوە بە چەند قۆناغێک بڕیارە درێژرایەوە کە دواترینیان ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە کۆتایی دەهات، بەڵام جارێکی دیکە ماوەکە تاوەکو مانگی ١٢ی ئەمساڵ درێژکرایەوە.
لەمبارەشەوە بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیش ڕایگەیاندبوو، بەهۆی ڕاگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەکە لەگەڵ توركیا ٣٥%ـی گەشتەكانیان بەتەواوی وەستاوە.