زیاتر لە 300 هەزار دۆلار لە وەزارەتی پەروەردە بۆ خەزێنەی حكومەت دەگەڕێتەوە
سەبارەت بە دۆسیەی تاوانبارانی چاپكردنی كتێب لە وەزارەتی پەرەوەردە، داواكاری گشتی بڕی 319 هەزار دۆلار لە پەروەردە وەردەگرێت‌و بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی دەگەڕێنێتەوە.
پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، رایگه‌یاند، بڕیاره‌كانی داواكاری گشتی بۆ سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌كابینه‌ی پێشودا له‌دۆسیه‌ی چاپكردنی كتێب له‌وه‌زاره‌ت تاوانباركرابوون جێبه‌جێ ده‌كات. ئه‌ندامێكی داواكاری گشتی ئاشكرای ده‌كات، بڕی زیاتر له300 هه‌زار دۆلاریان له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت گه‌ڕاندوه‌ته‌وه.
داواكاری گشتی هه‌رێم له‌نوسراوێكدا ئاشكرای كردبو، وه‌زیری په‌روه‌رده رێگربوه له‌ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌دیارنه‌مانی كتێب له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆیه داواكاری گشتی داوای كردوبو، به‌پێی مادده‌ی 329 له‌یاسای سزادانی عێراقی رێكاری یاسای له‌دژی وه‌زیری په‌روه‌رده بگیرێته به‌ر.
دادوه‌ر هیوا ئه‌ندامی داواكاری گشتی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتی له‌هه‌رێم، به‌رۆژنامه‌ی باسی راگه‌یاندوه، بڕی 300 و 19 هه‌زار دۆلارمان له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌رگرتوه و بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌تمان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه.
ئه‌و دادوه‌ره ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، وه‌زیری تازه‌ی په‌روه‌رده زۆربه‌ی خاڵه‌كانی له‌گرێبه‌سته‌كانی چاپكردنی كتێبی جێبه‌جێكردوه.
به‌وته‌ی دادوه‌ر هیوا ئه‌و بڕه پاره له‌بری غه‌رامه‌ی كۆمپانیایه‌كی لوبنانیه كه جێبه‌جێكار بوه‌و، له‌كاتی خۆیدا چاوپۆشی لێكراوه.
هه‌روه‌ها وتیشی، هه‌ندێك سزای ئیداریمان ئاراسته‌ی هه‌ندێك له‌فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كردبوو، به‌ڵام یاساكه جێبه‌جێ نه‌كرا.
PM:09:30:16/12/2014