ئاکار محەمەد ئەو کەسەی وەک کڕیاری موڵکەکانی شاسوار عەبدولواحید ناسێندرا دەڵێت" من کارمەندم و موچەخۆری مانگانەم و ڕەسمم بە هەڵە دانراوە و بە مافی خۆمی دەزانم ڕونکردنەوە بدەم".
ئەمڕۆ ٦ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ ئاکار محەمەد حەسەن کە ڕۆژی ڕابردوو وێنەی بڵاوکرایەوە و وەک کڕیاری موڵکەکانی چاڤیلاند ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە و ڕایگەیاندوە"بەڕێزان دەزگاو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن سەرجەم پەیج وئەکاونتەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ( من ئاکار محەمەد ) کارمەندو مووچەخۆریی مانگانەم هەر لەسنوری پارێزگای سلێمانی دوێنێ لەکاتی ئاشکراکردنی کڕینی بەشێک لەمووڵکەکانی چاڤیلاند من ناو و ڕەسمم بەهەڵە داندراوە".
هەروەها وتویەتی" بەمافی خۆمی دەزانم لەڕێگەی ئەم ڕونکردنەوەیەوە دوو داواکاری ئاراستەی سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن بکەم، یەکەم وێنەی من بسڕنەوە، دووەم لە ڕێگەی ئەم ڕونکردنەوەیە ئەو هەڵەیە ڕاستبکرێتەوە، چونکە دوور و نزیک پەیوەندیم بەو بابەتەوە نیە، بە پێچەوانەوە هەرچی وێنەم بلاوبکاتەوە سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەم".
ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی ڕابردوو(٥ی تشرینی یەکەم٢٠٢٥) لە زیادکردنێکدا بۆ دانەوەی باجەکانی سەر کۆمپانیای چاڤی و نالیای شاسوار عەبدولواحید ٦٠ موڵکی لە ناو پرۆژەی چاڤیلاند فرۆشران و لە میدیاکانی پارتەکەی(نەوەی نوێ) شاسوار عەبدولواحیدەوە وێنەی ئاکام محەمەد بڵاوکرایەوە وەک کڕیاری موڵەکەکان.